میدل ئێست مۆنیته‌ر: حزبه نوێیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ناتوانن ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بێنن
K24 - هەولێر:
تۆڕی میدل ئێست مۆنیته‌ر له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، حزبه سه‌ربه‌خۆ و نوێیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا ناتوانن ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بێنن.
تۆڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یاسای نوێی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی پارتە نوێیەکان یان کەسایەتییە سەربەخۆکاندا نییە، چونكه پارتە نوێیەکان بەدەست کەمی ئەزموون و بودجەوە دەناڵێنن کە وایان لێدەکات لە کاتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نه‌توانن رکابەریی پارتە گەورەکان بکەن.
ده‌شڵێت، پارتە تەقلیدییەکان خاوه‌نی پارەیەکی زۆرن، بە پێچەوانەی لایەنە تازەپێگەیشتووەکان و کەسایەتییە سەربەخۆکانەوە، کە ئەم لایەن و کەسایەتیانە ئەزموونی سیاسی یان پارەی پێویستیان نییە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی لەبەرامبەر لایەنە تەقلیدییەکاندا.
ئاماژە بەوە دەکات، حزبه سه‌ربه‌خۆ و نوێیه‌كان رەنگە بتوانن بەشێک لە خواسته‌كانیان بۆ دامەزراندنی سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا بەدیبهێنن ئەگەربێتو به هاوپه‌یمانێتییه‌كی یه‌كگرتوو بچنە ناو هەڵبژاردنەکانی داهاتووه‌وه.
ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هزری سیاسی له عێراق لەوبارەیەوە بە ئاژانسی ئەندۆڵی تورکی راگەیاند، پارتە دەسەڵاتدارەکانی عێراق کە ساڵانێکە دامەزراوە داراییە گرنگەکانی دەوڵەتیان بەدەستەوەیە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ئەو بودجانەی لەبەردەستیانە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا بەکاردەهێنن. ئەمەش بارودۆخی لایەنە نوێیەکان سەخت دەکات، گوتیشی: حزبە سەربەخۆ و نوێیەکان لە رووی چەک و داراییەوە ناتوانن رکابەری پارتە دەسەڵاتدارەکان بکەن.