پەكەكە راگەیێندراوێك بڵاو دەكاتەوە
داوای پێكھێنانی بەرەی دیموكراسی دەكات
K24 - ھەولێر
كومیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكە رایگەیاند لە دژی ھەر جورە كودەتایەكی سەربازی و راگەیاندنی باری نائاسایین و داوای پێكھێنانی بەرەی دیموكراسی دەكات.
گوتیشی ئەوانەی كە لە ناو سوپای توركیا بۆ شەڕی دژی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد بەكار دەھێنران، دەستیان بە كودەتای 15 تەموز كرد، كە ریشەكێش كردنی كودەتا تەنیا بە رێگای دیموكراتیزە كردنی توركیاوە دەكرێت.
كومیتەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە ئاماژە بەوە دەدات كە راگەیاندنی باری نائاسایی درێژكرنەوەی كودەتایە و دەوڵەت بە راگەیاندنی باری نائاسایی شارەكانی كوردستان وێران دەكات و گوشارە سیاسییەكانی لەسەر گەلی كورد زیاتر دەكات.