زاوای ئەردۆغان چۆن زانی كودەتای سەربازی كراوە

چۆن ئەردۆغانی ئاگادار كردەوە

K24 – ھەولێر

پاش ئەوەی كە ئەردۆغان رایگەیاند لە رێگەی زاواكەیەوە زانی كودەتا كراوە، پرسیاری ئەوەی لە میدیای توركیا بڵاو بووەوە، كە زاوای ئەردۆغان چۆن زانیوە كودەتا كراوە.

پێشكەشكاری كەناڵی D رایگەیاند پەیوەندی بە زیا ئیلگەن زاوای ئەردۆغان كرد و چۆنییەتی زانینی كودەتای سەربازی لێی پرسی، لە وەڵامدا گوتبووی: "برادەرێك تەلەفۆنی كرد و گوتی لە ناوچەی بەیلەربەگ جموجوڵی سەربازی ھەیە، كەمێك چاورێم كرد، تەلەفۆنێكی تر ھات و گوتی سوپا پردەكەی داخست، لەسەر ئەو بنەمایە، بە بێ ئەوەی كە كات لە دەست بدەم یەكسەر تەلەفۆنم بۆ سەرۆك كۆمار لە ناوچەی مارماریس كرد و پێمگوت كودەتا كراوە".

ئەردۆغان پێشتر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاندبوو یەكەمجار لە رێگەی زاواكەیەوە زانی كودەتا كراوە.