سه‌در: ئه‌مه‌ریكا داعشی هێنا عێراق
ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری داراییه بۆ عێراق و سه‌دریش تۆمه‌تباری ده‌كات
هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مه‌ریكا به هێنانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بۆ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌ر هه‌وڵێكی ده‌ستتێوه‌ردان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌در له وه‌ڵامی لایه‌نگرانیدا، له باره‌ی دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، گوتی: "به بۆچوونی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌ویت خۆی وه‌ك رزگاركه‌ری گه‌لانی ناوچه‌كه نیشان بدات، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه گه‌لی عێراق، به‌ڵام ئه‌و رووداوه خوێناوییانه‌ی روویاندا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نیشاندا".
سه‌در گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هه‌وڵ ده‌دات له‌رێگه‌ی له‌ناوبردنی داعش خۆی وه‌ك فریادڕه‌س نیشان بدات، هه‌رچه‌نده له رێگه‌ی له‌ناوبردنی به‌عس ئه‌و كاره‌ی پێنه‌كرا، به‌ڵام ئه‌و پشتی به هێنانی داعش به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه وه‌ك دڵسۆزێك خۆی نیشان بدات".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌در گوتی: "واشنتۆن و به هاوكاری هاوپه‌یمانانی پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر ده‌كات، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له‌نده‌ن، هه‌رچه‌نده به‌ر له چه‌ند رۆژێك به‌ریتانیا دانی به‌هه‌ڵه‌ی خۆیداناوه كه هێرشی سه‌ربازییان كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌وجاره هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك چ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ره‌تكراوه‌یه و به شه‌ڕی داگیركاری خاكه‌كه‌مان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین".
قسه‌كانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌كاتێكدایه، واشنتۆن له رێگه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌یه‌وێت دوو ملیار دۆلار، هاوكاری دارایی و سه‌ربازی بۆ عێراق كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی به‌غدا بده‌ن له شه‌ڕی دژی داعش.