وه‌زیری به‌رگری عێراق: پێشمه‌رگه ناچێته ناو موسڵ
له ئه‌مه‌ریكاوه باس له به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕی موسڵ
K24 - هه‌ولێر:
خالید عوبێدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له ئه‌مه‌ریكاوه رایگه‌یاند، هه‌ر به‌شدارییه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی له‌سه‌ر بێت، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی-یه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له توێتێكدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، پێشبینی ناكات پێشمه‌رگه بچێته ناو شاری موسڵ، چونكه هه‌ر به‌شدارییه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌یه.