په‌لامارێكی داعش له میحوه‌ری خازر تێكشكێندرا
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، گوندی زه‌هرا خاتوونی گه‌وره له میحوه‌ری خازر بۆردومان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له میحوه‌ری خازر رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له گونده‌كه خه‌ریكی جموجۆڵ بوونه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان، نیازی هێرشكردنییان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، به چڕى بۆردومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن له گونده‌كه و چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانیشیان تێكشكاندووه.
هه‌ر له هه‌مان میحوه‌ر و كه‌مێك به‌ر له ئێستادا، هێزی پێشمه‌رگه، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی به‌دانه، تێك‌شكاند، كه چه‌ند خۆكوژێك هه‌وڵیانده‌دا په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كه‌وتووه.