له‌ باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 3 كه‌س گه‌شتوگوزاری چۆمان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری چۆمان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌ باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی 3 گه‌شتیاری دانیشتووی هه‌ولێر، له‌ كوێستای پرژه‌ی سه‌ر به‌ گوندی وێزێی قه‌زاكه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ گه‌شتیار ده‌كه‌ن.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو زۆری دەستكاری كردنی هاوڵاتیان، كەویە بەفرەكان تەنك دەبن و دەتوێنەوە و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران".

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: 

راگەیەندراوێك لە گەشتوگوزاری چۆمان

بەداخەوە  ئەمڕۆ  بەهۆى داڕمانى یەكێك لە كەویە بەفرەكانی  پڕژێ ٣ هاوڵاتی گيانى لە دەستدا،  هاوڵاتیەكان  لە ژێر بۆشای كەویە بەفرەكان كە وەك ئەشكەوت وایە سەقاڵی وێنەگرتن بوونە و بەفرەكە داڕمایە و كەوتوونەتە ژێریەوە.   جێگای ئاماژەیە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماو زۆری دەستكاری كردنی هاوڵاتیان، كەویە بەفرەكان تەنك دەبن و دەتوێنەوە و دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران .  سەبارەت بە تيمى گەشت و گوزار،  بنەكەی گەشت و گوزاری چۆمان لێژنەى تايبەتى داناوە و چاودێرى كردن و بەدواداچون بە بەردەوام  بؤ هاوينەهەوارەكانی كروەو دەكات، لێژنەكە ئەمڕۆ سەرداتى شوينە گەشتياريەكانى كردوە و دواى رووداوەكەش راستەوخۆ سەردانى پڕژێمان كردو  و گەشتيارانمان ئاگادار كردوە بەدووربن لە چوونە ژوورەوەى ناو ئەشكەوتەكانی بەفر.  لێژنەكەمان بەپێی كات و توانای خؤى سةردانى گشت هاويەنەهەوارەكانى ناوچەكە دەكات.   بەناوی بنكەى گەشت و گوزارى چۆمان سەرەخؤشي خۆمان ئاراستەى بنەمالەی  ئەم ٣ هاوڵاتیە دەكەین و دڵگرانين بە كۆچ كردنيان.

بنكەی گەشت وگوزاری چۆمان

‎0750 772 2577