قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین کەمیکردووە
K24 – هەولێر:
دامه‌زراوه‌یه‌كی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 24 ملیار دۆلار قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین بووه.
دامه‌زراوه‌ی عێراق مسته‌قبه‌ل بۆ توێژینه‌وه‌و راوێژكاری ئابووری، ئاشكرایكردووه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 24.16 ملیار دۆلار، ئه‌م ژماره‌یه بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 بە رێژەی 2.6% کەمیکردووە، هەروەها بە بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 بە رێژەی 14.85% کەمیکردووە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی جیهان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 2.9 تریلیۆن دۆلار، دوای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا 3.06 ترلیۆن دۆلار بووە، کە بە رێژەی 4.67% کەمبووەتەوە.