پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای كەركوك هێرشێكی داعشی تێكشكاند
لاشەی چەكدارێكی داعش لەبەردەستی پێشمەرگەدایە
K24 – هەولێر:
كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش لە میحوەری 5 ی ڕۆژئاوای كەركوك، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و هێرشەكەیان تێكشكاندووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپە كوژراوە و لاشەی چەكدارێكیش كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.