پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای كەركوك هێرشێكی داعشی تێكشكاند

لاشەی چەكدارێكی داعش لەبەردەستی پێشمەرگەدایە

K24 – هەولێر:

كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی داعش لە میحوەری 5 ی ڕۆژئاوای كەركوك، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و هێرشەكەیان تێكشكاندووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپە كوژراوە و  لاشەی چەكدارێكیش كەوتووەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە.