حكومهتی ههرێم: گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لهسهر ئاستی عێراق و ههرێمی كوردستان لە قەزای سێمێل دەكرێتەوە
K24 - هەولێر:
بهگوێرهی زانیارییهكانی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە قەزای سێمێل دەكرێتەوە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه: "پرۆژەیەكی بەخێوكردن و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە قەزای سێمێلی سەربە پارێزگای دهۆك، لەسەر رووبەری هەزار دۆنم دروست دەکرێت و لە كۆتایی ئەمساڵدا تەواودەبێت".
رەقیب ئەبوبەكر بەرێوەبەری پڕوژەكە لهمبارهیهوه رایگهیاندووه، تێچووی ئەم پرۆژەیە 60 ملیۆن دۆلارە و 2 بۆ 3 هەزار مانگای شیردەر لەخۆی دەگرێت، كە دەتوانێت رۆژانە 120 تۆن شیری بەرهەم بهێنێت و تێیدا ماست، ماستاو، پهنیر، شیری به تامی میوه و تامە جیاوازەكانی دیكهی لێ بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش یەكەمین كارگە دەبێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەم جۆرە شیرانەی لێ بەرهەم بهێندرێت.
روونیشیكردهوه، پرۆژەكە لە ئێستادا 80%ـی تەواو بووە و لە كۆتایی ئەمساڵیشدا تەواو دەكرێت و بەتەواوبوونیشی دەبێتە گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەك خاوەنی پرۆژەكە دەڵێت: "كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دابینكردنی زەوی و كارەبا و ئاو و پێویستییەكانەوە، هەموو كارئاسانییەكی بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەكە كردووە".