كەجەكە: مەترسی گەورە لەسەر ئۆجەلان ھەیە

"لێدوانی وەزیری دادی توركیا دڵنیامان ناكات كە بزانین رەوشی ئۆجەلان چۆنە"

K24 - ھەولێر

ھاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) دەڵێ، مەترسی گەورە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ھەیە.

جەمیل بایك ھاوسەرۆكی كەجەكە رایگەیاند: "پێویستە ھەموو كەس لە ھەمبەر ئەو مەترسییەی لەسەر رەوشی ئۆجەلان ھەیە بێنە دەنگ، وەزیری دادی توركیا رایگەیاندووە كە باری تەندروستی ئۆجەلان باشە، بەڵام ئەو لێدوانە دڵنیامان ناكات كە بزانین رەوشی ئۆجەلان چۆنە".

بایك جەخت دەشڵێ: "كەس باوەڕ بەو لێدوانەی وەزیری دادی توركیا ناكات، بەڵكو مەترسی گەورە لەسەر ئۆجەلان ھەیە و پێویستە لەسەر ئەمە كاردانەوە ھەبێت".

جەمیل بایک راشیگەیاند: "ھێزەكانی نێودەوڵەتی ئۆجەلانیان رادەستی توركیا كردووە، بۆیە ئەوان بەرپرسن لە رەوش و تەندروستی ئەو.