لێدوانێکی نوێی جووتیار عادل لەبارەی مووچەی فەرمانبەران
K24 – هەولێر
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایدەگەیەنێت، هیچ بیانوێکیان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە و چاوەڕوان دەکەن لەم دوو رۆژەدا بەغدا شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بۆ بەغدا بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە هیچ شتێکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە، ئومێدەوارین لەم دوو رۆژەدا حکومەتی عێراق لەم دوو رۆژەدا شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 27/7/2023، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی عێراق لە بەغدا لەسەر بڕگەکانی تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق رێککەوتوون.