لەبارەی رێنماییەکانی بودجە داوایەک لە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی عێراق دەکرێت
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، داوا له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانان ده‌كات، پەلە بکەن له ده‌ركردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی بودجه.
مسته‌فا كه‌رعاوی ئەندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بودجه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق هیچ بیانوویه‌كی یاسایی نه‌ماوه، ئه‌و تانانه‌ش له مادده‌كانی یاسای بودجه دراون كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركردنی رێنماییه‌كان نابێت.
سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان و دواکەوتنی هەناردەکردنی، کەرعاوی رایگه‌یاندووه، ئەم بابەتە پەیوەندی بە رێنماییەکانی بودجەوە هەیە، چونكه وا رێككه‌وتوون ئەگەر نەوتەکە لە هەرێمەوە هەناردە نەکرێت، ئه‌وا بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێت و ئەو بڕە پارەیەی کە پێویستیانە بۆیان دابین دەکرێت، چونکە هیچ شتێک نه‌ماوه بۆ رێکخستنی ئەم بابەتە لە چوارچێوەی حکومەتدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه په‌یوه‌سته بە دەرکردنی رێنمایی بودجەوه.
ئەمە لە کاتێكدایە لە 12/6/2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، پڕۆژەیاسای بودجەی پەسند کرد، رۆژی 21ی حوزەیران، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری یاسای بودجەی گشتی واژۆ کرد و دواتر لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە، بەڵام تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە 27/7/2023، سەبارەت بە بڕگەکانی تایبەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق رێککەوتوون.