ئاوی به‌نداوی مووسڵ بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاوی به‌نداوی مووسڵ و حه‌دیسه كه‌میكردووه.
عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو ئاوی گلدراوه له به‌نداوه‌كانی حه‌دیسه و مووسڵ 6 ملیار مه‌تر سێجا كه‌میكردووه و ئه‌م په‌یامه‌شمان به باڵیۆزی توركیا له عێراق داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات بڕی شایسته‌ی ئاوی عێراق كه 230 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدایه به‌ر بداته‌وه".
زیاب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پشت به‌ستن به ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار، له‌م مانگه‌دا ده‌ستكراوه به راكێشانی ئاو بۆ رووباری فورات و له 80 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌ك بۆ 120 مه‌تر سێجا به‌رزبووه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: "به‌و هیوایه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری توركیا بۆ عێراق دۆخی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر بكرێت و پشكی زیاده‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ر بدرێته‌وه".