سه‌رۆك بارزانى هاوخه‌مى بۆ گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ده‌رده‌بڕێت
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوخه‌مى بۆ گه‌ل و حكومه‌تى به‌رلين ده‌بڕى.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هاوخه‌مى بۆ گه‌ل و حكومه‌تى به‌رلين ده‌بڕى.
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى هه‌ينى 9 هاووڵاتى ئه‌ڵمانيى گيانيان له‌ده‌ستدا و 21ى ديكه له ئاكامى هێرشى چه‌كدارێكدا بريندار بوون، رووداوه‌كه له ئاستى جيهان كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، سه‌رۆك بارزانى تويتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا نووسيويه‌تى: دڵمان لاى گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌ڵمانيايه.
دوێنێ شه‌و هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى ته‌مه‌ن 18 ساڵ، هێرشێكى چه‌كدارى كرده سه‌ر هاووڵاتيانى ئه‌ڵمانيا له بازارى ميونشن و له ئاكامدا 9 كه‌س كوژران و 21ى ديكه بريندار بوون.