نێچيرڤان بارزانى: رووداوهكهى ميونشنى ئيدانه كرد
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕووداوی تەقەكردن لە شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیای ئیدانە كرد.
K24 – ههولێر:
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕووداوی تەقەكردن لە شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیای ئیدانە كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئێمە لە حكوومەتی هەرێم بە توندی ئەو كردەوە تیرۆرستییە ئیدانە دەكەین و سەرەخۆشیی خەڵك و حكوومەتی هەرێم بە خەڵك و حكوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە نەخوازراوە رادەگەیەنین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارانی رووداوەكە دەخوازین.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە ئەم رووداوە نەخوازراوانە لە ئێمە دەخوازێت كە كاری هاوبەش بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردە نامۆیانە تۆكمەتر بكەین كە خەریكە سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە بەتایبەتی كە گروپگەلێك درووست بوون هانی خەڵك دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو كردارە تیرۆرستیانە و كوشتنی خەڵكی سڤیل لە شوێنە جیاوازەكانی جیهان، بۆیە بەهێزكردنی كاری هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە تیرۆريستیانە پێویستە ببێتە یەكێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی كاری هاوبەش.