بەھۆی گڕگرتنى تانكييهكى نه‌وته‌وه دوو كرێكار گیانیان لە دەستدا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر تانكييهكى نه‌وت دەتەقێتەوە و بەو ھۆیەوە دووكەس گیانیان لە دەستدا.
ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند، بەھۆی ئاگرگرتنى تانكيهكى نه‌وت له‌كاتى رووپۆشكردنيدا له سه‌ر بانى ماڵێك لە گه‌ڕه‌كى شۆڕش دوو كەس گیانيان لە دەستدا".
روونیكردەوە: "ئەو دوو كرێكاره سەرقاڵی قیركردنی (ئیزۆگام) ی سەرخانوو دەبن كە بۆ ئەم كارە غازيان بەكارهێناوه، ودواتر ويستوويانه رووپۆشى تانكى نه‌وت له‌سه‌ر بان بكه‌ن و به هۆى به تينى گڕهكهوه تانكييهكى ئاگر ده‌گرێت و له ئه‌نجامدا ئه‌و دوو كرێكاره گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لە رووداوێكی ھاوشێوەدا لە گەڕەكیكی شاری ھەولێر، بەھۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز چەند كەسێك برینداربوون و زیانی زۆری ماددی لێكەوتەوە.