وه‌زیری پێشووی ناوخۆ داوا ده‌كات ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بدات
كه‌سێكی نزیكه له بنیامین نه‌تانیاهۆ
K24 – هه‌ولێر
گیدۆن ساعر كه كه‌سێكی نزیكه له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ، رۆژی 21 ته‌موزی 2016 له بابه‌تێكدا له‌ژێر ناوی "كوردستان به‌ر له هه‌ر شتێك" له رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست داوا ده‌كات ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره پێ بدات و وه‌ك هاوپه‌یمانێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌دا بكات.
هەروەها دەڵێ: "ئێستا تورکیا و ئێران دژی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردین. هەر ئەوەی ئێران دژی دەوڵەتی کوردییە، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل پشتگیریی گەلی کورد بکات".
ساعر له بابه‌ته‌كه‌یدا، باس له دوژمنایه‌تی ئێرانی پاش شۆڕشی 1979 و توركیای سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ده‌خاته‌ڕوو و پێداگری له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان كه به باشووری كوردستان ناوی بردووه و داوای كردووه ئیسرائیل له‌مباره‌وه یارمه‌تی بدات.

پەرلەمانتار و وەزیری پێشووی ناوخۆی ئیسرائیل لە وتاره‌كه‌یدا داوا دەکات ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدات و وەکو هاوپەیمانێک مامەڵەی لە گەڵدا بکات.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: " کورد هێزێکی کاریگەر وبەهێزی ناوچەکەن و ئەمەریکا و رووسیاش لە گرنگی رۆڵی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێگەیشتوون. لە روانگەی ئیسرائیلیشەوە ، کورد میللەتێکی بەهێز و جێی متمانەیه کە هەرگیز دژی ئیسرائیل نەوەستاوه و تەنانەت دەیانەوێت چاو لە ئیسرائیل بکەن لە دامەزراندنی دەولەتدا".
ساعر له نووسینه‌كه‌یدا داوای كردووه حكوومه‌تی ئیسرائیل پێویسته له كاتی ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستێت و چه‌ندین هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ یارمه‌تیدانی كورد، وه‌ك پێشخستنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان.
ژماره‌ی دانیشتوانی كورد له نێوان 30 بۆ 35 ملیۆن كه‌س به‌رارود كردووه و ده‌ڵێت خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆیان نین و ده‌توانن ببنه هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی درێژخانه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
هه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ كورد داوای كردووه پێویسته ئیسرائیل له بواره‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و كشتوكاڵ هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات. پێویسته ئیسرائیل له شوێنی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل له وڵاتانی تر له كوردستان هاورده‌یان بكات و ژووری بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوو لا دابمه‌زرێنێت كه خاوه‌نكارانی ئیسراییل ببنه پردێكی گرنگی په‌یوه‌ندیی ئابووری و كلتوری نێوان ئیسرائیل و هه‌رێمی كوردستان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی باته‌كه ئه‌م لینكه كلیك بكه: http://www.jpost.com/Opinion/Kurdistan-first-462067