كاردانه‌وه‌كان له‌باره‌ی دروستكردنی شارێك له ناحییه‌ی ئومئه‌لقه‌سر
K24 – هەولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی بۆ به‌غدا، لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له‌ناو خه‌ڵكی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه گوتوویه‌تی: عێراق به‌ڵێنی داوه خانووی عێراقییه‌كان له ئوم قه‌سر بڕوخێنێت، له‌كاتێكدا بێده‌نگی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه گومانێكی زۆری لای خه‌ڵكی عێراق دروستكردووه.
عامر عه‌بدولجه‌بار، په‌رله‌مانتاری به‌سره حكومه‌تی عێراق به فرۆشتنی ئوم قه‌سر تۆمه‌تبار ده‌كات و رایگه‌یاند، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، جه‌خت له‌سه‌ر سازشكردن له مافه‌كانی دانیشتوانی ئوم قه‌سر له به‌رژه‌وه‌ندی كوه‌یت ده‌كه‌نه‌وه و باس له دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناحيیه له‌سه‌ر زێدی خۆیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێی دوور له هێڵی سنووری نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌سره جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێككاری توندی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسییه ده‌گرنه‌به‌ر و له ئه‌گه‌ری سووربوونی حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاندنی شه‌قام ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مامنتارانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی شێوێندراوه و ده‌ڵێت: عێراق و كوه‌یت له ساڵی 2013 له‌سه‌ر دروستكردنی خانووی تایبه‌ت بۆ ئه‌و خێزانه عێراقییانه له‌لایه‌ن كوه‌یته‌وه رێككه‌وتوون، پارێزگای به‌سره‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و رێگاوبانی دابینكردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا محه‌مه‌د سه‌یهود، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسای، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌و دۆسییه‌دا پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی سوودانی ده‌كات و ئه‌و ده‌نگۆیان به‌دوور ده‌زانێت، به‌ڵام جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دیاریكردنی سنوور بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن و گومانه‌كان بڕه‌وێندرێنه‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه راست بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ن.
هه‌رچه‌ند حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: به خانووی باشتر قه‌ره‌بووی ئه‌و خێزانانه ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام شه‌قامی عێراقی باوه‌ڕی وایه، پرسه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره و ئه‌وه‌ی له ئارادایه، سازش كردنه له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سنووری نێوان عێراق و کوێت ساڵی 1994 دیاریکراوە و هیچ کام لە حکومەتە عێراقییەکان دەستکاری ئەو سنوورەیانە نەکردووە و ئەوەی دەگوترێت دوورە لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای 2003 سنووری عێراق-کوێت کراوە بە پرسێکی سیاسی و چەند لایەنێک بەکاریدەهێنن و ئامانجیان تەنیا سووکایەتیکردنە بە کابینەکانی پێشووی حکومەت.
گوتیشی، ساڵی 2011 حکومەتی کوێت داوای درووست‌کردنی شارێکی کرد لە بەرامبەر ئومقەسر و حکومەتی عێراق رازی بوو بەم کارە و پڕۆژەکە ساڵی 2020 تەواو کرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تا ئێستا خانووەکان دابەشنەکراون، چونکە کوێت داوای لابردنی 102 خانوو دەکات بۆ ئەوەی ئەو شارە بە ئومقەسر بگەیەنێت.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکراشی کرد، سنووری وشکانی عێراق-کوێت بابەتێکی بڕاوەیە، بەڵام سنووری ئاویی هێشتا دیاری نەکراوە.