سه‌رۆك بارزانی: دڵۆپێك خوێنی پێشمەرگە بە هیچ شتێك ناپێورێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی نیشاندا لەبارەی مامەڵەی نابەجێی حكوومەتی عێراقی و خه‌مساردی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی له به‌شداریپێكردنی نوێنه‌ری پێشمه‌رگه له كۆنفرانسی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له واشنتۆن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشمه‌رگه هێزی سه‌ره‌كی شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆریستانه و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو قارەمانانە گیانی خۆی فیدا كردووە و تیرۆریستانی داعشی تێكشكاندووە و ئەوەیش لەپێناو پاراستنی خاك و كەرامەتی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە بەهاكان، بە بێ ئەوەی هیچ لایەك هاوكاریی دارایی پێشكەشی پێشمەرگەی كردبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه ده‌یان ساڵه له پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌ی و قه‌زییه‌كه‌ی ره‌واكه‌ی ده‌كات و یه‌ك دڵۆپ خوێنی پێشمه‌رگه‌ش به هیچ شتێك ناپێورێت.
قسه‌كانی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات، له‌گه‌ڵ جۆناسان كۆهن، جێگری كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی، ئه‌مڕۆ 23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە لە ماوەی كاركردنیدا بەشداری كاری هاوبەش و هەماهەنگی وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بووە و ئەوەی بە شەرەفێكی گەورە زانی و لەبەرانبەریشدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە هۆشیاریی گەلی كوردستان و ڕای گشتی لە ئاستێكی باڵا دایە و سەرباری بوونی ناكۆكیی سیاسی، حزبەكان پابەندی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلی كوردستانن.