پۆلیسی واشنتن: هیچ کەسێکمان نەدۆزییەوە لەناو باڵەخانەی کاپیتۆڵ تەقەبکات
K24 - هەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی واشنتن، رایگەیاند، پۆلیس هیچ تەقەکەرێک یان بریندارێکی نەدۆزییەوە دوای ئەوەی راپۆرتەکان دەربارەی ئەگەری تەقەکردنیان لە کۆنگرێس بڵاوکردەوە، گوتیشی، راپۆرتەکە هەڵە بووە.
گوتەبێژی پۆلیسی واشنتن، هیو کارۆ رایگەیاند ، رۆژی چوارشەممە، "راپۆرتێکمان پێگەیشت کە کەسێک تەقە دەکات، بەڵام وادیار بوو راپۆرتەکە راست نەبوو، چونکە نە هیچ کوژراوێکمان دۆزییەوە نە هیچ بریندارێک و تەقەکەرێکیش"، هەروەها پۆلیس لە کاتی هەواڵەکەدا خەڵکی ناو باڵەخانەکەی دەگواستەوە بۆ سەلامەتیان.
ئەو پۆلیسانەی ئەرکی پاراستنی باڵەخانەی کاپیتۆڵی ئەمەریکییان لە ئەستۆدایە رایانگەیاند، لەراپۆرتێکدا ئەگەری تەقەکردن لە باڵەخانەکەدا راگەیەندرا، پۆلیسیش داوای لە خەڵکی ناو باڵەخانەکە دەکرد خۆیان بشارنەوە.
"پۆلیس لە تویتەر رایگەیاند، "ئەگەر تۆ لەناو باڵەخانەکانی ئەنجومەنی پیران بیت، پێویستە بمێنیتەوە و خۆت لە ناوەوە بشاریتەوە، دوای ئەوەی راپۆرتەکان دەربارەی ئەگەری تەقەکردن بڵاوکراونەتەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ راپۆرتێکی پشتڕاستکراومان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە نییە."