کەرکووک... بە هۆی تەقینەوەیەک ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون
K24 - هەولێر
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، مینێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی هێزە سەربازییەکاندا تەقیەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەرباز برینداربوون
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەمیدیاکانی عێراقی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا تەقیەوە لە ئەنجامدا چوار سەرباز بریندار بوون.
سەرچاوەکە گوتیشی: دوای تەقینەوەکە بریندارەکان گوستراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی نزیک رووداوەکە بۆ چارەسەرکردن.