وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له باڵیۆزی توركیا له عێراق ده‌كات، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌دا به سه‌ردانێك ده‌گاته عێراق.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 3ـی ئابی 2023) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له عه‌لی ره‌زا گونه‌ی، باڵیۆزی توركیا له عێراق كردووه و له دیدارێكدا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشخستنیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی عێراق و توركیا تاووتوێ كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ردوولا باسیان له سه‌ردانییه‌كه‌ی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه‌دا كردووه. گوتووشیه‌تی، پڕۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان و به‌شداری توركیا له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یدا و هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ئاو، یه‌كێكی دیكه بووه له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف راشیده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق به‌ره‌و بونیاتنانی ژینگه‌یه‌ك بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی هه‌نگاو ده‌نێت، جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، توركیا رۆڵێكی گرنگی له پڕۆسه‌ی بونیانانی عێراقدا هه‌بوو.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات سه‌رجه‌م پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات چاره‌سه‌ر بكات. گوتووشیه‌تی، له ماوه‌ی ئایینده‌دا پێشهوتنێكی جۆری له‌نێوان هه‌دوو وڵات رووده‌دات.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 6ـی ته‌ممووزی 2023) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه 5ـی حوزه‌یرانی 2023، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وزاری وڵاتانی بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌ن كه كاره‌كانی له باكۆی پایته‌ختی ئازربایجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوی به هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه‌وت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تاووتوێی میكانیزمه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی نێوانیان كرد به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن و هاكان فیدان هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌یان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌ن به پێویست زانیوه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوونه‌وه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆر‌و و پشتوانیكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ده‌رچوونی له ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان به‌دیهێنانی په‌ره‌پێدانی وڵاتان و گه‌لانی ناوچه و سوودوه‌رگرتنیان له سه‌رچاوه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه له ئێستادا عێراق خه‌ریكی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی سێیه‌می به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاریكاری و هاوبه‌شی كه تایبه‌ته به‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه له‌ناویشیاندا پرسه ئه‌منییه‌كان و ئاشتی ناوچه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه گونجاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.