حکومەتی ژاپۆن داوای سڕینەوەی هەژمارێک لە تویتەر دەکات

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دارایی حکومەتی ژاپۆن داوای سڕینەوەی هەژمارێك لە تویتەر دەکات کە بەناوی دیپۆلۆماتکارێکی ژاپۆنەوە تویت دەکات.

وەزارەتی دارایی ژاپۆن داوای لە هاووڵاتییان کرد، فۆڵۆوی ئەو هەژمارە ساختەیە نەکەن و کۆمێنت لەسەر تویتەکانی نەنووسن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هەژمارەکە بەناوی ماساتۆ کاندا، دیپۆلۆماتکارێکی ژاپۆنییەوە دانراوە.

لێدوانەکانی ماساتۆ کاندا کاریگەری گەورەی هەیە لەنێو ژاپۆندا، بەجۆرێک هەندێك جار کاریگەری لەسەر بەهای دراوی یەنی ژاپۆنی هەیە بەرانبەر بە دراوەکانی دیکە.

دوای داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی ژاپۆن، ئەمڕۆ هەژمارەکە راگیرا و لەسەری نووسرا، "بەهۆی سەرپێچیکردنی یاساکانی تویتەر، هەژمارەکە هەڵپەسێردراوە".