كۆشكی سپی سوپاسی جه‌دده ده‌كات
K24 – هەولێر:
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا – رووسیا، له سعوودیه نوێنه‌ری 40 وڵات كۆبونه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه كۆشكی سپی سوپاسی جه‌دده ده‌كات و كۆبوونه‌وه‌كانی به ئه‌رێنی وه‌سفكرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 6ـی ئابی 2023)، رۆژی دووه‌می گفتوگۆكان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی 40 وڵات، تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی رووسیا – ئۆكرانیا، له سعوودیه به‌رده‌وام بوو.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له زیادكرنی گفتوگۆ و هاریكارییه‌كان و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌نێوان وڵاتان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلۆماسی و سیاسی بۆ جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، كه دواجار ببێته هۆی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دوورخستنه‌وه‌ی جیهان له لێكه‌وته‌ی زیاتری مرۆیی، ئابووری و ئاسایشی.
له‌وباره‌یه‌وه ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری لووتكه‌ی ئاشتی سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
دوێنێ شه‌ممه‌ش 10 خاڵ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهانه‌وه له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاشتی له ئۆكرانیا ئاماده‌كرا، شاندی ئۆكرانی له‌باره‌ی 10 خاڵهكه رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتگیری له ناوه‌رۆكی خاڵه‌كان ده‌كه‌ین و سێرگی ریابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "مۆسكۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جه‌دده ده‌كات".
ریابكۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكتێگه‌یشتن له جه‌دده به‌دی ده‌كرا و گفتوگۆی زیاتریش ده‌كرێت.