له ده‌رسیم پۆلیسێك كوژرا
به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر پۆلیس
K24 – هه‌ولێر
له ناوه‌ڕاستی شاری ده‌رسیم له باكووری كوردستان هێرشكرایه لسه‌ر خاڵێكی كۆنترۆڵی هێزی پۆلیس، كه له ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
هێرشه‌كه له‌به‌رده‌م بینای پێشووی دادگا، له خاڵێكی پشكنینی پۆلیس روویداوه كه به رۆكێت و چه‌كی كلاشینكۆف هێرشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
پۆلیسێك له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه و دوو دیكه‌شی برینداربوونه.
هه‌ر پاش هێرشه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به پشگیری كۆپته‌ر ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه كرد.