له ته‌قینه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی
هێرشه‌كه خۆكوژی بووه
K24 – هه‌ولێر
له ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی كازمیه له باكووری به‌غدا 10 كه‌س كوژراون و ژمارەیەكی زیاتریش برینداربوونه.
ئاژانسی فرانس پرێس، كوژرانی لانیكه‌م 10 كه‌س له ته‌قینه‌وه‌ی كازمیه راگه‌یاند كه نزیكه‌ی 20 كه‌سی تریشی برینداربوونه.
له سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌كه، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س كوژراون و 17 دیكه‌ش برینداربوونه.
ته‌قینه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی كازمییه له شه‌قامێكی نزیك له گۆره‌پانی عه‌دن به‌ره‌و گۆڕه‌پانی سه‌نعا روویدا كه خوكوژێك به پشتێنی بۆمبه‌كراو خۆی ته‌قاندنه‌وه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ژماره‌ی قوربانیان پشتڕاست كرده‌وه كه هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، كه به شێوازی هێرشه‌كانی داعش ئه‌نجامدراوه.
ماوه‌یه‌كه شوێنه گشتییه‌كانی به‌غدا، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی شیعه‌نشین به به‌رده‌وامی ده‌بنه ئامانجی هێرشی تیرۆریستی.