سوپای پاسداران: ئەمریكا و سعوودیە ئاسایشی ئێران تێكدەدەن

"بەرپرسانی سعوودیە لە ئەڵمانیا لەگەڵ ھاوسەرۆكی پژاك كۆبونەتەوە"

K24 - ھەولێر

جێگری فەرماندەی قەرارگای سەیدوڵشوھەدای سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ دژبەرەكانی ئێران لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دەورووبەری ئێران ئامادەكاری بۆ ھێرشكردنە سەر ئێران دەكەن و ئەمریكا و سعوودیە سەرقاڵی تێكدانی ئاسایشی ئێرانن.

مەجید ئەرجومەندفەر جێگری فەرماندەی قەرارگای سەیدوڵشوھەدای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "ئەمریكا و سعوودیە دژبەرەكانی ئێران لە رێگەی  وڵاتانی دەورووبەر بۆ ھێرشكردنە سەر ئێران ئامادە دەكەن".

 ئەرجومەندفەر دەشڵێت: "بەرپرسانی سعوودیە لە ئەڵمانیا لەگەڵ رەحمان حاجی ئەحمەدی ھاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)یش دانیشتوون و دەیانەوێ ھێرش بكەنە سەر سنوورەكانی ئێران".