لە کەرکووک وانە وتنەوە لە مامۆستایانی پیاو قەدە غەکرا

شاری كه‌ركووك
شاری كه‌ركووك

K24 - كه‌ركووك:

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک کە ئاراستەی سەرپەرشتیارانی پەروه‌ردە و بەشی فێرکردن و میلاکات کراوە، بڕیار دراوە مامۆستایانی ره‌گه‌زی نێر كه‌ له‌ قوتابخانه‌كانی كچان وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌كانی كوڕان بگوازرێنه‌وه‌.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک کە کۆپییەکی لای کوردستان24ـه‌ و ئاراستەی سەرپەرشتیارانی پەروه‌ردە و بەشی فێرکردن و میلاکات کراوە، بڕیادراوە سەرجەم ئەو مامۆستایانەی لە رەگەزی نێرن و لە قوتابخانەکانی ناوەندی و دواناوەندییەکانی کچان وانە دەڵێنەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوەندی و ئامادەییەکانی کوڕان.

هه‌روه‌ها به‌پێی نووسراوه‌كه‌ بۆ لەمەدوا قوتابخانەکانی ناوەندی و ئامادەییەکانی کچان تەنیا دەبێت مامۆستایانی ئافرەت بن و هەر قوتابخانەیەکیش سەرپێچی بکات رێکاری ئیداری لە دژی دەگیرێتەبەر.

بەپێی زابیارییەکانی کوردستان24، نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک، هێشتا نەگەیشتووه‌تە بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی و لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکە، خوێندنی کوردیش پێوەی پابەند دەبێت.

ختعلترلب
Fly Erbil Advertisment