رێگای سلێمانی - كەركووك داخرا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دانیشوانی شارۆچكەی تەكیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەھۆی نەبوونی ئاو و كارەبا خۆپێشاندانێكیان رێكخست و رێگای سەرەكی سلێمانی – كەركووك یان داخست.
سەرچاوەیەك لە ناو خۆپێشاندانەكە بە ماڵپەڕی كوردستان24 راگەیاند: "وەك ناڕەزایی لەبەرامبەر نەبوونی كارەبا و ئاو لە شارۆچكەكەیان، ئەمڕۆ دانیشتوانی ناحیەی تەكیە خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا و رێگای سەرەكی سلێمانی كەركووكیان داخست".
گوتیشی: "لە ئێستادا بەھۆی داخرانی رێگاكە زیاتر لە ھەزار ئۆتۆمبێل لەم رێگایە وەستاوە و ھاووڵاتیانیش رێگاكە ناكەنەوە، ھەرچەندە ھێزەكانی ئاسایش ھەوڵیاندا رێگاكە بكەنەوە، بەڵام خۆپێشاندەران بە قسەیان نەكردن و تا ئێستا بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و داخستنی رێگای سەرەكی سلێمانی- كەركووك".

.jpg)










