بە وێنە تاڵەبانی لە نەمسایە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی چەند وێنەیەك كە لە میدیاكانی یەكێتی بڵاوكراوەنەتەوە جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ چارەسەری تەندروستی لە وڵاتی نەمسایە.
ھەروەك لە وێنەكان دەركەوتووە كە ھانس فیشەر، سەرۆك كۆماری پێشووی نەمسا سەردانی مام جەلالی كردووە، میدیاكانی یەكێتی ئەوەیان خستوەتەڕوو كە فیشەر و تاڵەبانی دۆستی دێرین و سەردانەكەش بۆ ھەواڵپرسین لە تەندروستی تاڵەبانی بووە.
جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق لە 17/12/2013، لە شاری بەغدا بەھۆی جەڵتەی مێشك باری تەندروستی تێكچوو، بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی و باشتربوونی باری تەندروستی لە 19/7/2014 گەڕایەوە سلێمانی.