ئێران سەبارەت بە ھێرشەكەی میونشن به‌ره‌نگاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌وه
یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند ھەندێ لە وڵاتانی عەرەبی، ھێرشەكەی میونشن بۆ ھێرشكردنە سەر وڵاتەكەی بە كار دێنن و بە شەڕێكی دەروونی دژی تاران لە قەلەمدا.
بەھرام قاسمی سەبارەت بە ئەنجامدانی ھێرشەكەی میونشن لە لایەن ھاووڵاتییەكی بە رەگەز ئێرانی و كاردانەوەی میدیای عەرەبی رەخنە لە میدیای عەرەبی گرت، كە پێی وایە بە ئێرانی ناساندنی ھێرشبەرەكەی میونشن سووكایەتییان بە كۆمەڵگەی ئێرانی كردووە.
قاسمی هه‌روه‌ها گوتی: "باوكه‌كانی راسته‌قینه‌ی قاعیده، داعش و تاڵیبان ده‌یانه‌وێ بۆ كه‌م پیشاندانی دۆسیه‌ی ره‌شی خۆیان، پشت به تۆمه‌ت و لێدوانی بێ بنه‌ما ببه‌ستن و به شه‌ڕێكی ده‌روونی دژی وڵاته‌كه‌ی وه‌سفیكرد.
گوتیشی: "كه‌س ئه‌و تۆمه‌تانه باوه‌ر ناكات كه ره‌وشی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیران له جیهاندا دیار و به‌رچاوه و ئێرانییه‌كان له باشترین چین و توێژه‌كانن له وڵاتانی بیانی‌دا".
له كاتی هێرشه‌كه‌ی میونشن، زۆرێك له به‌كاربه‌رانی تویته‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بی، بابه‌تی دژی ئێرانیان بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌كانی حكوومه‌تی ئێران رایانگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه له وڵاتی سعودیا بوونه كه نووسیویانه "هێرشبه‌ره‌كه‌ی میونشن ئێرانییه" یان "ئێران رووی ئیسلامی ناشیرین كردووه".
له هێرشه‌كه‌ی میونشن كه له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی جووت ره‌گه‌زی ئێرانی ـ ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدرا، 9 كه‌س كوژران و 27 دیكه‌شی برینداربوون، كه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌كه بۆ ئه‌وان نه‌ناسراوه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه نییه.