برایه‌تی نزیكه له به‌شداریكردن له خولی نایابی عێراق
ره‌نگه چوار یانه‌ی كوردی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق ببینین
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی برایه‌تی به كوردستان24 رایگه‌یاند، ره‌نگه یانه‌ی برایه‌تی بۆ خولی نایابی عێراق سه‌ربخرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه یانه‌ی دهۆكیش كه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زیوه ره‌نگه بۆ خولی نایاب بگه‌ڕێته‌وه.
به‌شداری سه‌رتیپ، سكرتێری یانه‌ی برایه‌تی، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه سبه‌ی دووشه‌ممه له به‌غدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی سه‌رخستنی یانه‌كانی برایه‌تی و یانه‌ی سناعات كاره‌با بۆ خولی نایاب ده‌كرێت، كه ئه‌م دوویانه‌یه له وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یدا تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك بۆ خولی نایابی عێراق ده‌كرێت، له كاتێكدا ئه‌و یانه‌یه وه‌رزی رابردوو به فه‌رمی پاشه‌كشه‌ی له خوله‌كه كرد و به دابه‌زینیش بۆ خولی پله‌یه‌ك سزادرا.
بۆ وه‌رزی نوێی 2016 ـ 2017 تا ئێستا به فه‌رمی یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ به‌شدارن، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی، ره‌نگه ژماره‌ی یانه كوردییه‌كان بۆ چوار یانه زیاد بكات.