ناوی یەکەمەکانی دواقۆناغی ئامادەیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک راگەیاندرا

K24 – کەرکووک:

ناوی یەکەمەکانی دواقۆناغی ئامادەیی خوێندنی کوردی شاری کەرکووک رادەگەیاندرا و هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی خۆی بۆ یەکەمەکان دەنێرێت.

ئەمڕۆ هەینی (8ـی ئابی 2023) ناوی دەرچووە یەکەمەکانی دوا قۆناغی ئامادەیی خوێندنی کوردی شاری کەرکووک بۆ بەشەکانی (زانستی - زیندەیی) و (زانستی - پراکتیک) و (وێژەیی)، راگەیاندرا.

هاوکات وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "بە نوێنەرایەتی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی جەنابیانمان گەیاندە قوتابیە یەکەمەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی ) خوێندنی کوردی لە کەرکووک. پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە".

ناوی یەکەمەکان زانستی – زیندەیی

1- سامان محەممەد رەزا / ئامادەیی رۆشنبیری بە کۆنمرەی (696)

2- سانا محەممەد ئەحمەد/ ئامادەیی هۆزانى کچان بە کۆنمرەی(696)

3- فاتیمە دڵشاد فەهاد/ دواناوەندی سۆلاف بە کۆنمرەی (695)

4- بەناز قانع حسێن/ ئامادەیی شنە بە کۆنمرەی (694)

ناوی یەکەمەکان زانستی (پراکتیکی)

1- ئالان کاوێز ئەحمەد/ ئامادەیی قازی محەممەد بە کۆنمرەی (676)

2- شوان حسێن شوکر/ ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (649)

3- مەحموود ئەحمەد جەلیل/ ئامادەیی کوردستان بە کۆنمرەی (609)

ناوی یەکەمەکانی وێژەیی

1- ئیڤان دڵگەش تەیفور/ ئامادەیی هەورامان بە کۆنمرەی (670)

2- سۆزیار سەردار محەممەد/ دواناوەندیی ژاڵە بە کۆنمرەی (666)

3- شازادە یوسف عەبدوڵڵا/ دواناوەندیی میناخان بە کۆنمرەی (661)

رۆژی هەینی (11ـی ئابی 2023) ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی دواقۆناغی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە راگەیەندرا.