گرووپی 20؛ داواكاری توركیا ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئاماده نییه ئاماژه به كوده‌تا بكات
K24 – هه‌ولێر
گرووپی بیست، داواكاری توركیا بۆ گونجاندنی پاراگرافێك سه‌باره‌ت به كوده‌تای سه‌ربازی له به‌یاننامه‌ی كۆتایی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا محه‌مه‌د شیمشه‌ك به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكی ناوه‌ندی وڵاتانی ئه‌ندامی جی 20 له چین بوو كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی ره‌وشی ئابووری و بازاری جیهانی، به‌تایبه‌تی پاش ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شیمشه‌ك داوای كرد له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا ئاماژه‌یه‌ك به كوده‌تای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بكرێت و پشتگیری له حكوومه‌ت بكرێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه و وه‌زیرانی دارایی گرووپی بیست ئاماده نه‌بوون، له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به توركیا و كوده‌تاكه‌ی بكرێت.
ئه‌و پاراگرافه‌ی كه توركیا ده‌یویست له بەیاننامەی كوتایی گرووپی بیست زیاد بكرێت، به‌م شێوه بوو: "به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا بۆ په‌ره‌پێدانێكی پایه‌دار بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیییه و پشتگیری له حكوومه‌تی شه‌رعی توركیا ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵ و كوششهكانی بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابووری".
به‌رپرسانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە گرووپی 20 رایانگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بوون كه له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا ئاماژه به توركیا بكرێت.
وڵاتانی رۆژئاوا له كاتی كوده‌تای سه‌ربازی پشتیوانیان له حكوومه‌تی توركیا كرد، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆشیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به دهرئههنجامی رێوشوێنه تونده‌كانی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامانی هیزه‌كانی ئه‌منی، دادگا، خزمه‌تگوازی گشتی و ئه‌كادیمییه‌كان.