"لێدوانی" گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی له باره‌ی كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكدا، كه له وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك، له چۆنیه‌تی كوژرانی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌ركووك.
دوێنێ شه‌ممه 23ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی (بارزان محه‌مه‌د ره‌حیم) له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك دۆزرایه‌وه، كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نجه له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی لێدوانه‌كه:
لێدوانێك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێكی شاری كەركووك بە ناوی بارزان محەمەد ڕەحیم كە ئاسەواری ئەشكەنجدانیشی لەسەر جەستە دیارە، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەتی لێكۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە پێكبهێندرێت، ئەوەیش لەپێناو دەركەوتنی ڕاستییەكان و وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
24ـی 7ـی 2016