یه‌كه‌مین كلاسیكۆی گه‌وره‌ی مانچێسته‌ر به‌ڕێوه‌یه
گواردیۆلا: من و مۆرینهۆ دوو كه‌سی بهڕهوشتین و ته‌وقه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین
بڕیاره سبه‌ی له جامی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له وڵاتی چین له كات 2:30ـی پاشنیوه‌رۆ به كاتی باشووری هه‌ڕێمی كوردستان هه‌ردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد به‌یه‌ك بگه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گواردیۆلا و مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كانیان.
گواردیۆلا، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ نییه و سبه‌یش ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
گواردیۆلا گوتیشی: من و مۆرینهۆ هه‌ردووكمان دوو كه‌سی به ڕه‌وشتین و كۆشش بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ین.
مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌مین یاریی دۆستانه‌ی خۆی له وڵاتی چین له به‌رانبه‌ر دۆرتمۆند به شكتێكی گه‌وره ده‌ست پێكرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 4 ـ 1 گۆڵ دۆڕاند، مانچێسته‌ر سیتیش دوایین یاریی دۆستانه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر بایرن میونشن بوو، ئه‌ویش به گۆڵێكی بێ‌وڵام دۆڕا.