نوێترین لێدوانی مۆرینهۆ له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گواردیۆلا
كه‌مێك پێش ئێستا، مۆرینهۆ له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژه‌ی به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كرد كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌مین كلاسیكۆی گه‌وره له نێوان مانچێسته‌ر سیتی و مانچێسته‌ر یونایتد به‌ڕێوه بچێت.
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له پرێس كۆنفرانسێكدا كه له نێو یاریگه‌ی په‌كینی پایته‌ختی چین به‌ڕێوه چوو.
له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاند ئاماده بوون، ئه‌مه‌ش مۆرینهۆی ناچار كرد، به‌هۆی گه‌رما و بچووكی ژووره‌كه، پرێس كۆنفرانسه‌كه بۆ نێو یاریگه بگوازێته‌وه.

مۆرینهۆ له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه نیگه‌ران نیم به‌هۆی شكسته‌كه گه‌وره‌كه‌مان به‌رانبه‌ر دۆرتمۆند، ده‌شڵێت: ئێمه پێویسته ئارام بین و به سه‌لامه‌تیش بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه و پاشان خۆمان بۆ وه‌رزی نوێی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاماده بكه‌ین.
مۆرینهۆ گوتیشی: من له بارودۆخی تیپه‌كه‌م تێده‌گه‌م، ده‌شزانم ڕه‌وشی مه‌شق و راهێنانه‌كانیشمان هێشتا باش نییه، ده‌شڵێت: ئێستا بۆ ئاماده‌كارییه‌كان لێره‌م له وڵاتی چین، گه‌وره‌ترین ئه‌نجام و بردنه‌وه لای منه‌وه، بریتییه له‌وه‌ی كه به‌بێ هیچ پێكانێك ئێمه و مانچێسته‌ر سیتی بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه.