ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: له‌به‌ر ئه‌م 5 هۆكاره ترامپ هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مایكل موور، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌مه‌ریكی، پێشبینی ده‌كات له‌به‌ر پێنج هۆكار، دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان، سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا.
موور، وێڕای كاره‌كه‌ی كه ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایه، به هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانیشی ناسراوه، گوتی: "من پێشتر پێمگوتن كه ترامپ ده‌بێته پاڵپێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، ئێستا من زیاتر ده‌ترسم و نیگهرانترم، ترامپ له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره سینماییه، پێنج هۆكاره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌هۆیانه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ترامپ ته‌واو ده‌بێت:
- چوار ویلایه‌ته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان، سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر چوار ویلایه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه، ئه‌وانیش میشیگان، ئۆهایۆ، ویسكنسن و پهنسلڤانیان، ئه‌و ویلایهتانهش له ساڵی 2010ه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌نگییان داوه، ته‌نها په‌نسلڤانیا نه‌بێت، تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه، له‌و چوار ویلایه‌ته ده‌نگی كۆمارییه‌كان روو له هه‌ڵكشان و له راپرسییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، ترامپ له پهنسلڤانیان پێش هیلاری كه‌وتووه و له ئۆهایۆش یه‌كسان بوونه.
- گوته‌ی پیاوانی سپی پێست
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكییه، پێشبینی ئه‌وه‌یكردووه، پیاوه سپی پێسته‌كان، رێگه‌ناده‌ن دوای هه‌شت ساڵ، له سه‌رۆكایه‌تی پیاوێكی ره‌س پێستی وه‌ك باراك ئۆباما، سه‌رۆك بووه، ئه‌وه‌ش به یه‌كێك له هۆكاره‌كان داده‌نرێت، ببێته پاڵپشتێك بۆ ترامپ، به‌تایبه‌تیش ئه‌وان له ئێستادا وا هه‌ست ده‌كه‌ن، دوای نزیكه‌ی 240 ساڵی مێژووی ئه‌مه‌ریكا، خه‌ریكه كۆنتڕۆڵهكهیان له ده‌ست ده‌رده‌چێت.
- كێشه‌كانی كلینتۆن
كلینتۆن وه‌ك نموونه‌یه‌كی كۆنی سیاسه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، وێڕای ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی پاڵپشتی شه‌ڕی عێراق كردووه، به هه‌ڵبژاردنیشی وه‌ك سه‌رۆك، فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، له‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی ئه‌وتۆ نییه به‌هۆیه‌وه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 70%ی ده‌نگده‌ران، وا داده‌نێن، هیلاری له جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌واندا نییه و "پاك"یش نییه.
- ده‌نگه گیرخواردووه‌كان سانده‌رز
پشتیوانانی پاڵێوراوه‌كه‌ی دیكه‌ی دیموكراتییه‌كان، بێرنی سانده‌رز، كه كێبڕكێی هیلاری ده‌كرد، گوتیان ئه‌وان پاڵپشتی ئه‌و ژنه كاندیده ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌وان به جدی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر بۆ هیلاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌وه و به به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی كۆمارییه‌كان، ده‌شكێته‌وه.
- ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌كان
سه‌ره‌ڕای ناكۆكییان له‌گه‌ڵ ترامپ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌نگی پێده‌ده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌كه مه‌له ده‌كات و له حاڵی هه‌ڵبژاردنیشدا، هێزی بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگه به‌رجه‌سته ده‌بێت و و ئه‌و توێژه‌ی ده‌نگیشی پێده‌دات، توێژێكه پێچه‌وانه‌ی ئاراسته گشتییه‌كان ره‌فتار ده‌كه‌ن.