یه‌كێتی و گۆڕان له ڕێگه‌ی ویكیلیكسه‌وه په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن
لینكی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئاكپارتی له هه‌ولێر بلۆك نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی و گۆڕان له ڕێگه‌ی میدیا فه‌رمی و نزیكه‌كانیانه‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به" پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" ی توركیا له ویكلیكس" له‌لایه‌ن ئه‌و میدیانه‌وه كراوه به بابه‌تی په‌لاماردانی نه‌یاره سیاسییه‌كه‌یان كه پارتییه.
له‌وباره‌یه‌وه له ڕۆژنامه‌ی " كوردستانی نوێ" ی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی ئاكپارتی نوسیووه و گرییداوهتهوه به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر و ئاماژه‌ییان به بلۆككردنی ئه‌و لینكه‌ی ویكیلیكس داوه و له‌وباره‌یه‌وه نوسیویانه (نهێنییه‌كان ویكیلیكسیان له هه‌ولێر به داخستندا).
له به‌شێكی نوسینه‌كه‌دا ده‌ڵێن (له هه‌ولێر هه‌موو لینكێكی ئاكپارتی یان له سایتی ویكلیكس له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بلۆككرد، كه نهێنییه‌كانی ئه‌ردۆغان و دار و ده‌سته و هاوپه‌یمانه‌كانی تێدا بڵاوببۆوه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كۆمپانیاكانی ئینترنێت له هه‌ولێر هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڕیاری ئه‌ردۆغان به داخستن و بلۆككردنی پێگه‌ی ویكلیكس له توركیا!ئه‌مه‌ی هه‌ولێریش بێگومان به هه‌وڵێك داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ستی به نهێنییه‌كان ڕانه‌گات).
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌فته هه‌واڵی "هه‌واڵ" كه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێت و ئاراسته ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌كانی ویكیلیكسه‌وه هێرشیكردووه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا، و به‌ڵگه‌نامه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیخوڕ و هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ناو ده‌بات.
یه‌كیك له‌و بابه‌تانه‌ی له‌و میدیانهدا وروژێنراوه پرسی قه‌رز و پاره‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و بۆرییه نه‌وتانه‌یه كه له توركیا ته‌قێنرانه‌وه و وه‌رگرتنی پاره وه‌ك قه‌رز له توركیا له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.

له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی "كوردستان 24" ی ڕاگه‌یاند" په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ توركیادا ڕوون و ئاشكرا بووه و نوێنه‌رانی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌ته توركیا، به ئاشكرا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه و ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كانیان خستووه‌ته ڕوو.
"عه‌لی عه‌ونی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" وه‌ك پارتی شانازیی به‌وه ده‌كه‌ین لەوکاتەی بە چاوی دوژمن سەیر دەکراین، توانیمان پەیوەندییەکانمان باش بکەین و ئەو دۆخە بگۆڕین بۆ پەیوەندییەکی باشی دراوسێیەتی، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و نەوت".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" به هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی توانرا پرۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان قۆناغی گه‌وره ببڕێت و هه‌نگاوی باش بچێته پێشه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هه‌روه‌ها گوتی" هیچ كات په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر حیسابی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد نه‌بووه له هیچ به‌شێكی كوردستان و توركیاش زۆر هه‌وڵیدا به‌ڵام هیچ كات پارتی ئاماده نه‌بوو به "په‌كه‌كه" بڵێت تیرۆریست.
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ویكیلیكس بڵاوكراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن میدیاكانی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی دژی پارتی به‌كارده‌هێنرێن، عه‌لی عه‌ونی گوتی" ویكیلیكس كۆگایه‌كه له به‌ڵگه و زانیاری، مه‌رج نییه هه‌ر بابه‌تێك له ویكلیكس بڵاوكرایه‌وه پرسێكی موخابه‌راتی بێت، زۆرجار ئه‌و باڵگانه ئیمهیلی كونسوڵ یان نوێنه‌رێكی وڵاتێكه له‌گه‌ل به‌رپرسانی حزبه‌كاندا، و بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی ناردووه، یان به‌و شێوه نوسیویه‌تی كه خۆی ویستوویه‌تی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان بیگه‌یه‌نێت، ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌روایه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان جیهان دانیشتنیان كردووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگانه ڕوون و ئاشكرانین تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه په‌لاماری پارتی پێبده‌ن.
وه‌ك بیرهینانهوهیهك له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی گوماناویی و به‌ڵگه‌ی هه‌واڵگری لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی" له ساڵی 2003 كاتێك ڕژێمی به‌عس ڕووخا، به‌ڵگه و دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس ئاشكرابوو، سه‌ركرده‌ی زۆرێك له حزبه‌كان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی عێراق و ڕژێمی به‌عسدا هه‌بوو، ته‌نها پارتی نه‌بێت كه هیچ سه‌ركرده و كادیرێكی دۆسیه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی و گۆماناویی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه و ده‌زگا ههواڵگرییهكانیدا نه‌بووه و له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندییه‌كانمان ڕوون و ئاشكران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌و میدیایانه‌ی له‌و دوو حزبه نزیكن،باسی بلۆككردنی ئه‌و لینكه‌ی به‌ڵگه‌كانی ئاكپارتییان كردووه كه له هه‌ولێر ڕاگیراون، به‌لام "كوردستان 24" لێره‌وه لینكه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕانه‌گیراوه و هاوڵاتیان به ئاسانی ده‌توانن بیكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه و به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا، میدیاكانی گۆڕان و یه‌كێتی و نزیكه‌كانیان، ئه‌و بابه‌ته‌یان له دژی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم قۆسته‌وه و له‌و كاته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌تیكرده‌وه" 200 " ملیۆن دۆلار یان هیچ پاره‌یه‌ك له ئاكپارتی وه‌رگیرابێت، به‌ڵام ئه‌وان به چڕی شرۆڤه و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كرد و له دژی لایه‌نێكی سیاسی نه‌یاریان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا كه "پارتی" یه به‌كاریانده‌هێنا.
له‌م لینكه‌وه ده‌توانن لینكی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا ببینن.
https://www.wikileaks.org/akp-emails/?q&spam=1&dupl=1&mfrom&mto&title¬itle&date_from&date_to&nofrom¬o&count=100&sort=0#searchresult