پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی به‌شێك له یاریزانه‌كانی نوێ كرده‌وه
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست پێكردووه، ئه‌مڕۆش گرێبه‌ستی چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی نوێ كرده‌وه.
پشتیوان ره‌شید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له باره‌گای یانه‌كه له شارۆچكه‌ی پیرمام گرێبه‌ستی 5 یاریزانی یانه‌كه‌یان درێژ كردۆته‌وه.
یاریزانه‌كان پێكهاتوون له (كاوه حه‌سۆ، عیماد ئه‌سعه‌د، ره‌وا یووسف، ئارام فه‌تا و سامان عیسا).
پشتیوان ره‌شید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه سبه‌ی دووشه‌ممه كۆتایی به نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه‌ی بهێنن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، وه‌رزی رابردوو پله‌ی دووه‌می خولی نایابی به‌ده‌ستهێنا، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری بۆ وه‌رزی نوێ كردووه، دیارترینیان هێنانی دڵشاد مه‌عرووفه له شوێنی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌یه.