به هۆى كێشانى ترياكهوه ههشت كهس له تاران گيانيان لهدهستدا
بە هۆی بەکارهێنانی تریاکی تێکەڵ بە مادەی کیمیايی، لە تاران هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
K24 – ههولێر:
بە هۆی بەکارهێنانی تریاکی تێکەڵ بە مادەی کیمیايی، لە تاران هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
رێکخراوی پزیشکی دادی ئێران ئاشکرایکرد، هەشت کەسی تووش بوو بە مادەی هۆشبەر، OOV بە هۆی بەکار هێنانی تریاک کە لە لایەن قاچاغچییەکانەوە مادەی کیمیایی تێکەڵ کراوە، گیانیان لە دەست داوە.
پێشتریش بەرپرسانی ئێرانی و چالاکڤانانی مەدەنی هۆشدارییان دابوو کە قاچاغچییەکانی مادەی هۆشبەر، بۆ ئهوەی سوودێکی زیاتر بەدەست بێنن، تریاکەکانیان تێکەڵ بە هێندێک مادەی کیمیایی دەکەن کە لە ماوەیەکی کورتدا بەکارهێنەری رووبەڕووی مردن دەکاتەوە.
ئاماری کوژراوانی کەسانی تووش بوو بە مادەی هۆشبەر و بە تایبەت تریاک لە چەند مانگی رابردوودا لە سەرانسەری ئێران بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.