تاران.. 100 هه‌زار سه‌ته‌لايت له‌ناوبران

لە شارى تاران زیاتر لە سەد هەزار ئامێری وەرگرتنی کەناڵە ئاسمانییەکان، کە لە لایەن پۆلیس و سوپای پاسدارانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، لە ناو بران.

K24 – هه‌ولێر:

لە شارى تاران زیاتر لە سەد هەزار ئامێری وەرگرتنی کەناڵە ئاسمانییەکان، کە لە لایەن پۆلیس و سوپای پاسدارانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، لە ناو بران.

کەمتر لە دوو هەفتە دواى ئەوەی عەلی جەننەتی، وەزیری فەرهەنگی ئێران داوایکرد، یاسای قەدەغە کرانی بەکارهێنانی کەناڵە ئاسمانییەکان هەموار بکرێتەوە، سەرۆکی رێکخراوی بەسیجی ئێران لە رێوڕەسمی لە ناوبردنی سەد هەزار ئامێری سەتەلایت دا رایگەیاند، کەسێک کە پۆستێکی فەرهەنگی وەردەگرێت، دەبێت راستگۆ بێت و چاوی لەوە نەبێت خەڵک چیان پێ خۆشە ئەویش ئەوە بڵێ.

بە گوتەی وەزیری فەرهەنگی ئێران سەرەڕای قەدەغە بوونی ئەو ئامێرانە، زیاتر لە 70%ی خەڵکی ئێران چاو لە کەناڵە ئاسمانییە بیانییەکان دەکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران، کەناڵە ئاسمانییە بیانییەکان بە هۆکاری تێکچوونی رەوشت لە ناو خێزان و بنەماڵە و کۆمەڵگه‌ دەزانێت.