تاران: به تهنيا وێستگهى ئهراك بنياتدهنێينهوه
عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناووكی ئێران رایگەیاند، خاوەنی سەرەكی پرۆژەی بنكەی ناووكى ئەراك، ئێرانە و كارناسانی ئێرانی ئەركی جێبەجێكردنی سەرجەم كاروبارەكانی ئەو بنكەیەیان لە ئەستۆیە.
K24 – ههولێر:
عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناووكی ئێران رایگەیاند، خاوەنی سەرەكی پرۆژەی بنكەی ناووكى ئەراك، ئێرانە و كارناسانی ئێرانی ئەركی جێبەجێكردنی سەرجەم كاروبارەكانی ئەو بنكەیەیان لە ئەستۆیە.
ئەو لێدوانەی سەرۆكی رێكخراوی وزەی ناووكی ئێران لە كاردانەوە بەو ھەواڵانەیە كە باسیان لە دووبارە داڕشتنەوەی پرۆژە و بنیاتنانەوەی بنكەی ئەتۆمی ئەراك دەكرد كە بە پێی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەندام چەند پرۆژەیەكیان پێشنیاز كردبوو و داوایان كردبوو كە بە بەشداری كارناسانی ئەتۆمی ئەو وڵاتانە، پرۆژەكە بەڕێوە بچێت.
ساڵحی دەشڵێت: رەوتی بنیاتنانەوەی ریئاكتۆری ئەتۆمی ئەراك، بەپێی رێككەوتننامە ئەتۆمییەكە جێبەجێكراوە و سەرجەم ئەو پرۆژەیە لە ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی كارناسانی ئەتۆمی ئێراندایە، ھەر بۆیە خاوەنداری سەرەكی بنكەی ئەتۆمی ئەراك، كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
بنكەی ئەتۆمی ئەراك، ریئاكتۆری بەرھەمھێنانی ئاوی قورسە، كە لە پێكھاتە سەرەكیەكانی بەرھەمھێنانی یۆرانیۆم و وزەی ناوەكییە.