ژماره‌يه‌ك دادوه‌ر به‌هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه‌ خرانه‌ زيندانه‌وه‌

غوڵام حوسێن موحسێنی ئێژەیی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، 13 دادوەر بە تۆمەتی گەندەڵی بە زیندانی درێژماوە حوكم دران و 8 پارێزەریش لەو پەیوەندییەدا دەستگیر كراون.

K24 – هه‌ولێر:

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران وتیشی: لەسەرەتای ساڵی نوێی ھەتاوییەوە دەستیانكردووە بە ھەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دەزگاكانی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە و لەو پەیوەندییەدا تا ئێستا 13 دادوەر بەھۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە خەڵك، بە زیندانی درێژماوە حوكم دراون و 8 پارێزەریش دەستگیركراون كە كەیسەكانیان رەوانەی دادگا كراوە.

موحسێنی ئێژەیی ئاشكراشیكرد، چەندین كەسی دیكەش لە دامودەزگاكانی دەسەڵاتی دادوەریدا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كراون كە لە داھاتوودا لەگەڵ راگەیاندنی حوكمی دادگا، ناوەكانیان لە راگەیاندنەكاندا بڵاو دەكرێتەوە.