رێگهى ههولێر – كهركووك قيرتاو دهكرێتهوه
دواى دوو ساڵ لە قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 20%ـی داهاتی شارەوانیەكان پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر- كەركووكی دەستپێكرد.
K24 – ههولێر:
دواى دوو ساڵ لە قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 20%ـی داهاتی شارەوانیەكان پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر- كەركووكی دەستپێكرد.
نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار له شوێنی پرۆژهكه به كوردستان24ـی راگهیاند كه یەكێك لە بڕیارەكانی چاكسازی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری گەڕاندنەوەی 20%ـی داهاتەكان بوو بۆ شارەوانییەكان، بۆ ئەوەی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرج بكرێت.
نهورۆز مهولود دهشڵێت: پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر ـ كەركووك لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بهههماههنگى لهگهڵ شارەوانی 5 جێبەجێ دەكرێت.
عەبدولڵا شەمسەدین، یەكێكە لە ئەندازیارانی پرۆژەكە به كوردستان24ـی راگهیاند: 148 ملیۆن دیناری داهاتی شارەوانیەكان، بە درێژی 100 مەتر شەقامی هەولێر- كەركووك قیرتاو دەكرێت.
ئهو ئهندازیاره گوتیشی: بههۆی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 دا كاری فەرشكردنی بۆ كرا بوو، بەڵام تەواو نەكرا، دهشڵێت: بە داهاتی 20%ـی شارەوانییەكان دەتوانین زۆرێك لەو پرۆژانە تەواو بكەین كە تەواو نەكراون.
بەڕێوبەری هونەری پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر- كەركووك كاكە ڕەش مستەفا بۆ كوردستان24 ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه پرۆژەكەیان لە بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەی هەولێر وەرگرتووە، چونكە لە ساڵی 2014 ـەوە تا ئێستا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین خۆمان قیرەكە دابین بكەین و بەرهەممان وەستاوە.