ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى به‌ياننامه‌ى كوده‌تاى به بێژه‌ره‌كه خوێنده‌وه ده‌ستگيركرا
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى كوده‌تاچييه‌كانيان ده‌ستگيركرد، كه به‌ياننامه‌ى كوده‌تاى به ژنه بێژه‌ره‌كه‌ى كه‌ناڵى ته‌ره‌ته خوێنده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى كوده‌تاچييه‌كانيان ده‌ستگيركرد، كه به‌ياننامه‌ى كوده‌تاى به ژنه بێژه‌ره‌كه‌ى كه‌ناڵى ته‌ره‌ته خوێنده‌وه.
رۆژنامه‌ى هافينگتۆن پۆست بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منييه‌كان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌يان ده‌ستگيركردووه، كه ژنه بێژه‌ره‌كه‌ى ناچار كرد، شه‌وى 15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، به‌ياننامه‌ى كوده‌تاكه‌يان بخوێنێته‌وه.
تیجه‌ن كاراش، خانمه بێژه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌تی توركیا (TRT HEBER)، هه‌رچه‌نده ناچار كرابوو، به‌ياننامه‌ى كوده‌تاچييه‌كان بخوێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خۆى شكستهێنانى كوده‌تاكه‌ى راگه‌يان.
پێشتر ناوبراو باسى له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه كردبوو، له‌و باره‌يه‌وه وتبووى: "ژماره‌یه‌ك سه‌رباز هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان بخوێنمه‌وه".
كاراش دوای شكستهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ده‌ستییان به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌دا گرتبوو، سوپاسی هاووڵاتییان و هێزی پۆلیسیان كرد كه توانیویانه ئازادی بكه‌ن.
ئه‌و خانمه بێژه‌ره، له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، به رووخسارێكی په‌شۆكاوه‌وه ده‌ركه‌وت، كه راگه‌یه‌ندراوی سوپا ده‌خوێنێته‌وه و تێیدا باسی له راگرتنی ده‌ستوور ده‌كرد و سه‌رۆكی وڵاتیشی به خائین وه‌سف ده‌كرد.
دواتر بێژه‌ره‌كه له ناو ئاپۆره‌ی هاووڵاتییان ده‌ركه‌وت و خه‌ڵك وێنه‌ی سلێفیان له‌گه‌ڵ ده‌كرد.
كاراش ده‌ڵێت: "چوار له سه‌ربازه‌كان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌ناو كه‌ناڵه‌كه منیان ده‌ستبه‌ركرد و داوایان لێكردم راگه‌یه‌ندراوه‌كه بخوێنمه‌وه، ئه‌وان ده‌یانگوت ئه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ماندایه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا كۆتایی به‌و مۆته‌كه‌یه هات، ئه‌وان به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه ده‌كرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌بینێت، ده‌زانێت چه‌نده پابه‌ندی شه‌رعییه‌ت و دیموكراتییه‌تین، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م بۆ هاوكاریكردنمان هاتوونه‌ته ئێره".
له باره‌ى ئازادبوونيشيه‌وه گوتى: "هاووڵاتییان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه و په‌لاماری سه‌ربازانییاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هاووڵاتییان یه‌كجار زۆربوو، سه‌ربازان نه‌یانتوانی رێگرییان لێبكه‌ن و ناچاربوون پاشه‌كشه بكه‌ن".
كاراش دواتر له‌نێو هاوكارانی راوه‌ستا و داوای لێبوردنی له خوێندنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كرد و گوتی: "ئه‌و كاره‌م به ویستی خۆم نه‌كردووه و زۆریم لێكراوه، سوپاسی جه‌ماوه‌ر و هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م، كه له ره‌وش و هه‌ڵوێسته‌كه تێگه‌یشتوون".