مه‌حموود محه‌ممه‌د: لە دوایین کۆبوونەوەمان لەگەڵ یەکێتی باسمان لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ کردووە
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیدا باسیان لە واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ یان پێداچوونەوە بە رێککەوتنەکانی پێشوو کردووە، هه‌روه‌ها رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی بە پێداچوونەوە و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ رازین، بەڵام دۆخەکە هۆکارە بۆ هەنگاونەنانی کرداری لەو بارەیەوە.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا كه له‌لایه‌ن كۆڤان عیزه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه، سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی دوای كۆنگره‌ی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به به‌رپرسی رێكخستنی مه‌كته‌بی پارێزگاكان به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه و بڕیاره‌كانی ناو كۆنگره بووه، روونیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێباز و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی بارزانی نه‌مر دایڕشتووه، ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو حزب و رێكخستن هه‌موو سروشتێكی ناوچه‌یی، شار، خێڵ و هۆزایه‌تی ببڕێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌بینرێت كه‌سێكی هه‌ولێر ده‌بێته به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی یاخود دهۆك، كه‌سێكی دهۆكیش له هه‌ولێر هه‌مان به‌رپرسیاریه‌تی وه‌رده‌گرێت، به هه‌مان شێوه‌یه ئه‌مه بۆ كه‌سێكی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌یش ئاساییه و له ئارادایه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی به نموونه هێنایه‌وه، كه له دوای راپه‌ڕین، مامۆستا محه‌ممه‌د مه‌لاقادر، به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی بوو له دهۆك، هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی حزبێكی سه‌رتاسه‌ری كوردستانییه و لۆكاڵی و ناوچه‌یی بیر ناكاته‌وه.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گله‌یی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی پارتی كه گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه‌سانی ناو حزبه‌كانی دیكه كه دێنه ناو پارتی، پێش ئه‌وان ده‌خرێن و شوێنی ئه‌وان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، روونیكرده‌وه، په‌یوه‌ندیكردنی كه‌سانی ناو حزبه‌كانی دیكه بۆ ناو ریزه‌كانی پارتی، پرۆسه‌یه‌كی درێژمه‌ودایه و مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س له‌ناو حزبێكی دیكه دێته ناو پارتی و بڕوای به رێبازی پارتی و بارزانی ده‌بێت، ده‌بێته موڵك و هاوكات خاوه‌نی پارتی، به‌ڵام ئه‌و فه‌زڵه‌ش بۆ خودی كادرانی ره‌سه‌ن و دێرینی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه وایان كردووه، پارتی ببێته ئه‌و حزبه‌ی ئه‌ندامانی حزبه‌كانی دیكه خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بێت، ببنه ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه.
كۆڤان عیزه‌ت پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه زۆر جار ناكۆكی ناو حزب ده‌بێته هۆی پووكانه‌وه‌ی حزب، ئایا له راستیدا شتێكی له‌و باره‌یه‌وه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه؟ مه‌حموود محه‌ممه‌د له وه‌ڵامدا جه‌ختیكرده‌وه كێشه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوونی نییه، چونكه پارتی كێشه له‌ناو هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵناگرێت، بۆ نموونه له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ته‌ی بیسته‌م ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ناو هه‌ناوی خۆیدا فڕێی داوه‌ته ده‌ره‌وه، دواتر هه‌مان حاڵه‌ت له 1979 و 1980 بوونی هه‌بوو، به‌ڵام دووباره فڕێی دایه‌وه ده‌ره‌وه، به‌م شێوه‌یه كێشه‌ی ناوخۆیی له‌ناو پارتیدا جێی نابێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی رێگه‌ی به‌وه داوه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌ناو پارتی خاوه‌نی رێگا و شێوازی جیای خۆی بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابهتهكان، كه‌واته چونكه له‌ناو پارتی "مه‌رجه‌ع" هه‌یه، بۆیه پارتی وه‌ك هێزه‌كانی دیكه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشانه نابێته‌وه.
كۆڤان عیزه‌ت له پرسیاره‌كانی به‌رده‌وام بوو، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ناو كه‌شوهه‌وا و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی، ئه‌م جاره پرسیاری ئه‌وه‌ی له گوته‌بێژی پارتی كرد، كه پارتی له كۆنگره بڕیاری دا قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستپێبكات، نه‌خاسمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئایا ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له چ ئاستێكدایه؟ له به‌رامبه‌ردا گوته‌بێژی پارتی گوتی: پارتی و یه‌كێتی دوو پارتی سیاسی جیاوازن كه هاوكات ركابه‌ری یهكدیشن. دووپاتیشیكرده‌وه پارتی بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زراوه ببێته ئاڵته‌رناتیڤی هیچ حزبێكی دیكه، كه‌واته پارتی هیچ گرفتێكی ده‌روونی له‌گه‌ڵ هیچ پارتێكی سیاسی نییه، به‌تایبه‌تی كه پارتی وه‌كوو پێویستییه‌كی مێژوویی دامه‌زراوه. روونیشیكرده‌وه، پارتی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پشت به بنه‌ما نیشتمانییه‌كان و سه‌روه‌رییه‌كان ده‌به‌ستێت، كه له‌وێدا له‌گه‌ڵ هه‌مووان یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
گوته‌بێژی پارتی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، له كۆبوونه‌وه‌كاندا باش قسه كراوه و به‌رنامه‌ی باش دانراوه، به‌ڵام له رووی كرده‌ییه‌وه تا ئێستا هه‌ردوولا به وه‌ڵامێكی باوه‌ڕپێكه‌ر نه‌گه‌یشتوون، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتوگۆی زیاتره. گوته‌بێژی پارتی روونیده‌كاته‌وه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی، بریتییه له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ عێراق.
سه‌باره‌ت به‌و تێگه‌یشتنه‌ی له‌لای یه‌كێتییه‌وه دروست بووه، كه پێی وایه پارتی كه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته، سنووری سلێمانی و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی فه‌رامۆش كردووه و وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكات، گوته‌بێژی پارتی ره‌تیكرده‌وه پارتی هه‌ڵوێستێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نواندبێ و نیشان بدات، به‌ڵكو جه‌ختیكرده‌وه پارتی سلێمانی به به‌شێك له جه‌سته‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بینێت، كه ئه‌مه بۆ شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هه‌مان پێوه‌ره، نه‌خاسمه كه پارتی بۆ هه‌ر شوێنێك له‌و شوێنانه خوێنی رشتووه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، سێ بژارده‌یان باس كردووه، كه یه‌كه‌میان بریتییه له رێككه‌وتنێكی سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی له‌خۆگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك رێككه‌وتنه ئیدارییه‌كه بۆ دروستكردنی كابینه‌ی نۆیه‌مه، رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كه چۆن به‌یه‌كه‌وه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه حوكمڕانی بكرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه. گوتیشی، ئه‌مه به روونی به یه‌كێتی گوتراوه، كه پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه بكرێت، كه تا چ ئاستێك جێبه‌جێ كراوه یاخود نا، یانیش چۆن ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت. دووه‌م بژارده‌ش برتییه له هێنائارای رێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده بكرێت. له‌باره‌ی بژارده‌ی سێیه‌میش گوتی، بریتییه له پێداچوونه‌وه به‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌یه. باسی له‌وه‌ش كرد، كه هه‌ردوولا به وردی ئه‌و بابه‌تانه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام تا ئێستا له رووی كرده‌ییه‌وه ئه‌نجامی نییه، كه هۆكاره‌كه‌شی به‌گشتی بۆ بارودۆخه سیاسییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تایبه‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێشتر یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چوار بازنه‌یی بوو، هاوكات پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌یی بوو، به‌ڵام دواتر به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی به كاره‌كانی هێنرا، به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوو، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به یاسا كۆنه‌كه بكرێت، تا ئه‌و خوله نوێیه‌ی كه په‌رله‌مان پێكده‌هێنرێت و بۆ خولێكی دیكه پڕۆژه‌یه‌كی دیكه له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌بكرێت. گوتیشی، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵی، دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه ئه‌و یاسایه هه‌موار بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه شكات له‌سه‌ر په‌رله‌مان و یاساكه كراوه، كه ئه‌م بابه‌ته‌ش داموده‌زگاكانی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكراوه تر ده‌كات و به سوودی هه‌رێمی كوردستان ناشكێته‌وه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ مووسڵ و كه‌ركووك، دووپاتی كرده‌وه وه‌ك چۆن گه‌ڕاونه‌ته‌وه مووسڵ، به هه‌مان شێوه‌ش ده‌گه‌ڕینه‌وه كه‌ركووكیش، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه باره‌گاكانیان له كه‌ركووك داگیر كراوه، روونیشیكرده‌وه چۆڵكردنی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركووك و حزبه‌كانی دیكه به‌شێك بووه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقی له‌سه‌ر پێكهێنراوه.