ئۆرکێسترای کوردستان بە سروودە نیشتمانییەکانی بەشداری لە یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

K24 - هەولێر:

ئۆرکێسترای کوردستان، بە سەرپەرشتی سەید ئەحمەد رواندوزی  40 هونەرمەندی میوزیکژەن بەشداری لە 77ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کرد و به‌ چەند سروودێکی نیشتمانی و پارچە میوزیکێکی نوێ یادەکەیان بەرز راگرت.

سەید ئەحمەد رواندوزی، وەک مایسترۆی ئۆرکێستراکە بە کوردستان24ـی راگەیاند، چالاکییە هونەرییەکەیان بۆ حیزبە خەباتگێڕەی کوردستانی ئاوەدان کردەوە و بوو بە رەمزی جوانی لە ئاشتەوایی و شوێنکەوتووی رێبازەکە، کە پڕە لە نیشتماندۆستی و خەمخۆریی بۆ گەل و وڵات، بۆیە وەک میوزیکژەنانی کوردستان لەژێر چەتری ئەو رێبازه 77 پارچە میوزیک و گۆرانییان کردە دیاری.

جێگەی باسە، ئۆرکێستراکە لە رێگەی کوردستانTVـی و بە هەماهەنگی لەگەڵ سیمفۆنیای عێراقی و بە هاوکاری مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری یادەکەیان کرد.

544
866